کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چامپیۆنس لیگ: پاریس سان جێرمان بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد

.

05:02 PM - 13/09/2017

لەكۆمەڵەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، یانەی پاریس سان جێرمان بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد.
یانەی سێڵتیكی سكۆتلەندی لەنێو یاریگاو بەردەم هاندەرانیدا یارییەكی جەولەی یەكەمی ئەو قۆناغەی بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كرد، یانەی پاریس سان جێرمان كە لەمیركاتۆی هاوینە ئامادەكارییەكی باشی كردووەو خاوەن گرانترین بۆندە لەمێژووی تۆپی پێ، لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی ئەو یانەیە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و گێمی یەكەمیان بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو كرد، گۆڵەكانیش نەیمار لەدەقیقەی 19 و كلیان مباپی لەدەقیقەی 34 و كاڤانی بەپەناڵتی لەدەقیقەی 40 تۆماركران، لەگێمی دووەمیش یانەی پاریس سان جێرمان درێژەی بەئاستە بەرزەیانداو گوشارێكی زۆریان دروستكردبوو، لەئەنجامیش میكائیل لۆستیگی یاریزانی سێڵتیك لەدەقیقەی 83 بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد، هەروەها دوای دوو دەقیقە كاڤانی گۆڵێكی تری بۆ تۆماركردن، یارییەكەش بەپێنج گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی پاریس سان جێرمان كۆتاییهات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە