کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێكراوەتەوە : وەفدی یەكێتی و پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبنەوە

.

10:54 AM - 13/09/2017

یەكێتی و پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبنەوە و پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكەن.كەمێك لەمەوبەر وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر گەیشتنە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەئێستادا هەرسێ لایەن بۆ تاوتوێ كردنی پرسەكانی پەیوەست بەكاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكۆبوونەوەدان،وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێكهاتوون لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەعدی پیرە و شۆڕش ئیسماعیل و ڕزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی.هەروەها وەفدی پارتیش پێكهاتوون لە پارتی لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و  ئازاد بەرواری و ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.
دوێنی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان و پارتی لەشاری هەولێر بۆ هەمان مەبەست بەڕێوەچوو و دوای كۆتایی هاتنی كۆبووونەوەكەش مەلا بەختیار ڕایگەیاند: بۆچوونەكانیان لە كۆبوونەوەكەدا هاوبەش بووە و تەنیا ماوەتەوە سەر چەند خاڵێكی تەكنیكی كە ئەوەش دواخراوە بۆ ئەمڕۆ یان  سبەینێ.

VSag_BhjVyw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە