کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەولێر: كۆبوونەوەی سێ قۆڵی یەكێتی و گۆڕان و پارتی بەردەوامە

.

01:10 PM - 12/09/2017

كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان و پارتی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەهەولێر بەردەوامە.
لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەشاری هەولێر كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكرد، وەفدی یەكێتی لەلایەن مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیەوە سەرپەرشتی دەكرێت، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتیش لەلایەن هەر یەك لە جەلال جەوهەر و د.ڕۆژ نوری شاوەیس سەرپەرشتی دەكرێت، بەپێی زانیارییەكان پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆم تەوەری سەرەكی گفتووگۆكانە.
 لای خۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە لەلێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان بەر لەدەستپێكردنی كۆبوونەوەكە گەشبینی خۆی بەئەنجامدانی كۆبوونەكە نیشاندا و ڕایگەیاند: لەدوای ماوەیەكی زۆر لەدابڕان بۆ یەكەمجار لەشاری هەولێر یەكێتی و گۆڕان و پارتی كۆبوونەوەیەكی چارەنووس ساز بۆ چارەسەری كێشەكان ئەنجامدەدەن.

359101292017_101292017_50-(2).jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە