کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی توركیا لە گەڵ ئیبراهیم جەعفەری كۆبۆوە

.

06:01 PM - 23/08/2017

وەزیرانی دەرەوەی توركیا و عیراق كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێكرد.
لە میانی سەردانەكەی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراق كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیان رێكخست و تێیدا وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان  بڕیارێكی هەڵەیە و دەبێ بەغدا مافە دەستوورییەكانی هەرێم دەستەبەر بكات و  هیوایشی خواست هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی عێراقدا كێشەكانیان چارەسەربكەن و ئەگەریش داوامان لێ بكەن ئەوا دەتوانین نێوەندگیریان بكەین, لە درێژەی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵو چەند دۆسیەیەكی جیاوازی ئابووری و سیاسی و ئەمنییان تاوتوێكردووە و باسی كشانەوەی هێزی توركیاشیان لە باشیك كردووە.

Q6W7I0KbFQc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە