کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵانە نزیكەی 60 ملیۆن دۆلاری هەرێم دەچێتە سعودیە

.

07:33 PM - 22/08/2017


 ساڵانە نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار لە هەرێمی كوردستانەوە دەچێتە سعودیە‌و سەرۆكی یەكێتی ئابووریناسانیش رایدەگەیەنێت، چوونی پارە بۆ سعودیە تەهریبی عوملەی هەرێمە بەشێوەیەكی ڕەسمی.
ئەمیر قەساب سەرۆكی یەكێتی ئابووریناسانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم بێ بەرنامە كۆمەڵێك كۆمپانیای داناوە كە مەبەستیان بازرگانیكردنەو لەرێگەی ئەوانیشەوە پارە دەچێتە سعودییە، ئەوەش تەهریبی عوملەی هەرێمە بە شێوەیەكی ڕەسمی، چۆن پارە سپیكردنەوەی هەیە بەشێوەی قاچاخ، ئەمەش وەك ئەوە وایە، بەڵام بەشێوەیەكی ڕەسمی‌و بە بەرچاوی حكومەتی هەرێمەوە دەكرێت.
سەرۆكی یەكێتی ئابووریناسان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وڵاتانی دنیا ڕێگە نادەن پارەی خۆیان ئەوەنە ببرێتە دەرەوە، چونكە بە تاوانی دەزانن، بەڵام ئێمە پارەمان دەچێتە دەرەوە‌ و بە تاوانی نازانین.
رونیشیكردەوە، لە ڕووی ئابوورییەوە ئەوە زیان بە دراو ‌و پارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت‌و ساڵانە نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار بەو شێوەیە خەرج دەكرێت.
 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە