کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی بازرگانی عیراق سەرمایەكەی بۆ 2.75 ترلیۆن دینار زیاد دەكات

.

07:28 PM - 22/08/2017


 فەیسەڵ هیمس بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عیراق رایدەگەیەنێت، سەرمایەی بانكەكەیان لە ترلۆینێك‌و 750 ملیار دینارەوە بۆ 2 ترلیۆن‌و 750 ملیار دینار زیادكردووە.
فەیسەڵ هیمس راشیگەیاند، ستراتیژیەتی بانكەكیان بۆ ساڵانی 2017 تا 2019 بریتیە لە فراوانكردنی بانكەكەیان لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە، بەنیازیشن لەو ماوەیەدا 4 لقی نوێ‌ بكەنەوەو دەرفەتی كار بۆ 350 كەس بڕەخسێنن.
روونیشكردەوە، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا پوختەی قازانجی بانكەكەیان 119 ملیار دینار بووەو هەر لەو ماوەیەشدا توانیویانە 2 لقی نوێ‌ بكەنەوە.
بانكی بازرگانی عیراقی بانكێكی حكومیەو لەساڵی 2003وە دامەزراوە، ئامانجی سەرەكی ئاسانكاریە بۆ هاوردەو هەناردەی شمەك‌و خزمەتگوزاری بۆ عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە