کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆسكۆ دواین قەرزی یەكێتی سۆڤێت دەداتەوە

.

06:30 PM - 22/08/2017


 حكومەتی روسیا دوای زیاتر لە چارەكە سەدەیەك لە هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤێت كۆتایی بەو قەرزانە هێنا كە لەو حكومەتەوە بۆی بەجێمابوو.
وەزارەتی دارایی روسیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەو قەرزانەی كە لە یەكێتی سۆڤێتی پێشوو بۆ وڵاتەكەی بەجێمابوو، حكومەتی مۆسكۆ بڕی 125 ملیۆن دۆلاری داوەتە بۆسنە، ئەوەش دوایین قەرزی بیانی بووە كە لە ئەستۆی روسیادا بووەو لە یەكێتی سۆڤێتی جارانەوە بەمیراتی بۆی مابوەوە، دانەوە ئەو قەرزەی وڵاتی بۆسنەش بەپێی رێككەوتنێك بووە كە لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا ئیمزاكراوە.
دوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤێت لەساڵی 1991دا، سەرجەم ئەو قەرزانەی لەسەری بوو كەوتە ئەستۆی حكومەتی روسیا‌و لەم مانگەشەوە كۆتایی بەدانەوەی ئەو قەرزانە هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە