کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی ریاڵ بیتیسی دووچاری شكست

.

12:56 PM - 21/08/2017

ركابەرییەكانی هەفتەی یەكەمی لالیگا بەردەوامیان هەیە و لە یارییەكی گرنگی ئەو هەفتەیەشدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانەی ریاڵ بیتیسی كرد  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانە كەتەلۆنیەكە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان  تا لە دەقیقەی 36 دا )ئالین تۆسكا( بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كرد و بلوگرانای كردە خاوەنی گۆڵی پێشكەوتن  دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 39 دا )سێرجی رۆبێرتۆ( گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی میوان و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو 2 گۆڵە تەواو بوو  لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەم یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێكی بەرز ترەوە دەركەوتن و زیاتر لە جارێكیش نزیك بوون لە هەژاندنی تۆری گۆڵی یانەی بەرامبەر  بەڵام تا كۆتایی ئەنجامی یاریەكە هیچ گۆرانكاریەكی بەسەردا نەهات و هەر بەو دوو گۆڵەی گێمی یەكەم كۆتایی پێهات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە