کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوەیت لەرێگەی وەبەرەهێنانەوە قەرزەكانی وەردەگرێتەوە

.

06:05 PM - 20/08/2017


 رۆژنامەیەك ئاشكرایكردوە، حكومەتی كوەیت تەئكیدی كردۆتەوە بەنیاز نیە دەستبەرداری قەرزەكان سەر عیراق ببێت‌و بڕیارە لەرێگەی پرۆژەی وەبەرهێنانەوە قەرەبووی زیانەكانی وەربگرێتەوە.
رۆژنامەی جەریدەی كوەیتی بڵاویكردۆتەوە، لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات سەرقاڵی رێككەوتنێكن بۆ ئەوەی بەیەكجاری كۆتایی بە دۆسیەی قەرزەكانی كوەیت بهێنن، كە نزیكەی 4 ملیارو 600 ملیۆن دۆلارە.
رونیشیكردۆتەوە، بریار وایە كوەیت لەرێگەی ئەنجامدانی پرۆژەو هاوردەكردنی بەرهەمی نەوت و غازەوە قەرەبووی زیانەكانی لە  عیراق وەربگرێتەوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، هەفتەی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رایگەیاندوە، عیراق دۆسیەی نەوت بەرامبەر بە خۆراكی لەگەڵ نەتەوەیەكگرتوەكاندا یەكلاكردۆتەوەو تەنها بەربەست كەلەبەردەم وڵاتەكەیدا مابێت بۆ دەرچوون لە بەندی حەوت قەرەبووەكانی كوەیتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە