کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپ نۆ رووبەرووی ریاڵ بیتیس دەبێتەوە

.

01:30 PM - 20/08/2017

 ئەمشەو ركابەرییەكانی هەفتەی یەكەمی لالیگا درێژەیان دەبێت   سەعات 9  و 15 دەقیقەی شەویش یانەی بەرشەلۆنە لە یەكەم یاری ئەم وەرزەی خولەكەدا لە یاریگای كامپ نۆ رووبەرووی یانەی ریاڵ بیتیس دەبێتەوە   بۆ ئەو یاریەش ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانە كەتەلۆنیەكە سەرجەم یاریزانە بە تواناكانی بانگهێشت كردووە و بە شێوەیەكی چریش ئامادەكاری كردووە   ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن لە بەرامبەر یانەی ریاڵ بیتیس ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن و بە بردنەوەیەكی گەورەش لەو یاریەدا دڵی هاندەرانیان ئاشت بكەنەوە   ئەویش دوای ئەوەی ئەو یانەیە لە میانی جامی سوپەری یانەكانی ئیسپانیا بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید لە یاری چووندا بە ئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر بە 3 گۆڵ و لە یاری گەرانەوەدا بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ وەڵام دووچاری شكست هاتن و, نازناوی ئەو جامەیان لە بەرژەوەندی یانە مەدریدیەكە لە دەستدا   لە چاوپێكەوتنێكیشدا ڤاڵڤێردی رایگەیاندووە : یانەكەی دووچاری هیچ قەیرانێك نەبۆتەوە و لە 2 یاری رابردووشدا بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید چانس یاوەریان نەبووە بۆیە نەیانتوانیوە بردنەوە تۆمار بكەن   هەروەها سەبارەت بە ئاستی یاریزانانی یانەكەشی ئەو راهێنەرە ئاشكرای كردووە : رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی یاریزانانی یانەكەی بەرەو پێش دەوات و لەو باوەرەشدایە لە نزیك ترین كاتدا یاریزانانی بەرشەلۆنە بگەرێنەوە سەر پێشكەش كردنی ئاستەكانی رابردوویان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە