کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازیكرد لە وەفدێكی پێشنوێژ و وتارخوێن وكەسایەتیی ئاینیی

.

02:50 PM - 15/08/2017

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەسلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی پێشنوێژ و وتارخوێن وكەسایەتیی ئاینیی.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی (ی.ن.ك) لە بارەگای ناوەند لە سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی پێشنوێژ و وتارخوێن و كەسایەتیی ئاینی، لە دیدارەكەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆشحاڵیی نیشاندا بە سەردانەكەیان و ئاماژەیكرد بۆ ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئاینیی لە ناو كۆمەڵ و چەسپاندنی یەكڕ‌یزیی و تەبایی و ئاشتیی كۆمەڵایەتیی و پێكەوە ژیانی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی، ئەوەشی ڕوونكردەوە: كە مامۆستایانی ئاینیی وەك چۆن هەمیشە ڕۆڵی ئیجابییان بینیوە لە شۆڕ‌شەكانی گەلەكەماندا، لەم سەردەمەشدا جێ دەستیان دیارە لە قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و خۆشویستن و ڕەتكردنەوەی توندڕ‌ەویی و توندوتیژیی ئاینیی و تەكفیریی لە جەنگی دژی گروپی تیرۆریستی داعش كە مامۆستایانی ڕۆڵێكی نیشتمانیی و ئاینیی گەورەیان هەیە بۆ بەگژاچونەوەی بەڵای تێرۆر. دەربارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستانیش شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دووپاتیكردەوە: پێویستە هەمولایەنەكان بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتمان بخەنە سەرو هەر بەرژەوەندییەكی حزبایەتیی و تایبەتییەوە و ڕێگەی دیالۆگ و ڕاوێژ بە یەكتركردنی هێمنانە و وەلانانی هەر خۆ سەپاندنێك بەهەر بیانویەك بێت بخەنە ڕیزی پێشەوە و دەبێت هەمووان دەنگەكانیان یەكبخەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسیی و ئابورییەكان كە بە هۆیانەوە قەیرانی تریش كەڵەكە بووە ،لەو ڕوەشەوە مامۆستایانی ئاینیی راسپارد تا رۆڵی بەرچاوی خۆیان ببینن و ئەركی ئاینیی و نیشتمانیی و كوردایەتیی خۆیان لەم بوارەدا ببینن چونكە گەلەكەمان زۆر قوربانیداوە و ماندووبوونی زۆری چەشتوە. مامۆستایانی ئاینییش زۆر سوپاسی لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی (ی.ن.ك) یان كرد پشتیوانیی نوسین و بۆچوون و ڕوانینەكانیان كرد، ئەوەشیان دووپاتكردەوە: كە ئەم جۆرە دیدارانە زۆر پێویستن بۆ زیاتر فراوانكردنی ڕووبەری دیالۆگی نێوان سیاسییەكان و توێژە كاریگەرەكانی وەك مامۆستایانی ئاینیی بە ئامانجی زیاتر لێك نزیكردنەوەی بۆچوون ڕوانینەكان كە خزمەتی زیاتری بەرژەوەندیی باڵای گەلەمان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە