کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە

.

09:11 PM - 12/08/2017

جێگری لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت و چارەسەركردنی كێشەی سوتەمەنیش بە دروستكردنی پاڵاوگەی نوێ دەبێت. لەوروەشەوە  ماوەیەكە دابەشكردنی نەوت لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردەوەو بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 54 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت. سەبارەت بە بەردەوامی دابەشكردنی نەوتیش (ڕێكەوت زەكی) جێگری سەرۆكی  لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەئێستادا لە شارۆچكەی چەمچەماڵ نەوت دابەشدەكرێت و دوای تەواوبونی ئەوسنورەش دابەشكردنی نەوت  لەناو پارێزگای سلێمانیش دەستی پێ دەكرێت. وتیشی: بەغدا لە ئێستادا رۆژی تەنها 5 تانكەر نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی دەنێرێت كە ئەمەش رێژەیەكی كەمە، بۆیە چارەسەركردنی كێشەی سوتەمەنی لەرێگەی دروستكردنی پاڵاوگەی نوێوە چارەسەر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە