کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خورماتوو: بە ڕێوڕەسمێك پێشوازی لە سەید ئەحمەد كرا

.

09:06 PM - 26/07/2017

بە ئامادەبوونی مەلا كەریم شكور لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندو شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوو و عەبدوڵا بۆر لێپرسراوی میحوەری خورماتووی هێزەكانی پێشمەرگەو سەرۆك عەشیرەت و هاوڵاتیانی خورماتوو, ڕێوڕەسمێك بۆ پێشوازیكردن لە سەید ئەحمەد ئەو پێشمەرگە دیلەی كە هێزەكانی دژەتیرۆر لە دەستی داعش ڕزگاریان كرد بەڕێوەچوو, بنەماڵەی پێشمەرگە سەید ئەحمەد سوپاسی هاوڵاتیانی خورماتوویان كرد كە لەو ماوەیەی سەید ئەحمەد بە دیل گیرابوو توانیان هاوكاری خێزانەكەی بكەن و سەردانیان كرد بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخ و گوزەرانیان.

iBhq0Gv__CY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە