کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ بەهێزترین یاریی لەقۆناغی كۆتایی خولی نایابی عیراق دەكرێت

.

09:45 PM - 03/07/2015

یارییەكانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق لەكۆتایی نزیكدەبێتەوە، ئەمرۆش بەهێزترین یاریی لەخۆدەگرێت. لەجەولەی كۆتایی قۆناغی كۆتایی خولەكەدا، هەردوو یانەی نەفتی ناوەڕاست بە 11 خاڵ پێشەنگ و شورتە بە 10 خاڵی خاوەن پلەی دووەمی گروپی یەكەم، رووبەڕووی یەك دەبنەوە، كە بەهێزترین رووبەڕووبوونەوەی جەولەی كۆتاییەو براوە گەیشتنە یاریی كۆتایی مسۆگەر دەكات، نەفتی ناوەڕاست بەیەكسانبوونیش دەگاتە یاریی كۆتایی و شورتەش تەنیا بردنەوە دەیگەیەنێتە ئەو یارییە، هەروەها سبەینێش بەدوو یاریی كۆتایی بەقۆناغی كۆتایی دێت كە لەگرووپی دووەم دەبێت، لەو قۆناغەش ركابەریی گەیشتنە یاریی كۆتایی لەنێوان هەر چوار یانەكەی ئەو قۆناغە دەبێت، هەردوو یانەی میناو قوەجەویە خاوەنی 7 خاڵن و، چانسی زیاتریان هەیە، مینا رووبەڕووی نەفتی باشوور دەبێتەوەو براوەیان دەچێتە نێو ركابەرییەكانی گەیشتنە یاریی كۆتایی، هەروەها یانەی دهۆكیش دەبێتە میوانی قوەجەویە و تەنیا بردنەوەش دەیگەیەنێتە یاریی كۆتایی، ئەمەش ئەگەر یارییەكەی دیكە بەیەكسانبوون كۆتایی پێبێت، قوجەویەش دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت براوەبێت و سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی یانەی مینا وەربگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە