کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا لەكۆتایی نزیك دەبێتەوە

.

09:44 PM - 03/07/2015


یارییەكانی پاڵەوانێتیی كوپا ئەمریكا لەكۆتایی نزیكدەبێتەوە كە وڵاتی چیلی میوانداریی كردووە، ئەمشەویش یاریی دیاریكردنی پلەكانی سێیەمی و چوارەم دەكرێت. سەعات 2 و 30 دەقیقەی ئەمشەو لەیاریگای دی كۆن سیسیۆن هەردوو هەڵبژاردەی پیرۆو پاراگوای لە یاری دیاریكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەم بەیەكدەگەن، پیرۆ كە بەر لەدەستپێكردنی پاڵەوانێتییەكە پاڵێوراوی گەیشتنە ئەو قۆناغەی یارییەكان نەبوو، لەقۆناغی چارەكی كۆتایی توانی لەبۆلیڤیا بباتەوەو لەقۆناغی پێش كۆتایش بەرامبەر چیلی رێكخەری پاڵەوانێتییەكە دۆڕا، هەروەها پاراگوای-ش لەقۆناغی چارەكی كۆتایی توانی گەورەترین بەربەست ببڕێت و بەلێدانی یەكلاكەرەوە لەهەڵبژاردەی بەرازیلی بردەوە، بەڵام لەقۆناغی پێش كۆتایی بەئەنجامێكی گەورەو بەگۆڵێك بەرامبەر شەش گۆڵ بەهەڵبژاردەی ئەرجەنتین دۆڕا،لە 10 یاریی رابردووی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیەش پاراگوای توانیویەتی 4 یاریی بباتەوەو پیرۆش لە 3 یاریدا سەركەوتوو بووەو لەسێ یاریشدا یەكسانبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە