کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیتەی باڵای گفتوگۆی یەكێتیی لەگەڵ شارەزایانی یاسایی‌و مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە

.

06:39 PM - 28/06/2015

كۆمیتەی باڵای گفتوگۆی ی.ن.ك لەگەڵ حزبە سیاسییەكان بۆ سازانی نیشتمانیی لەسەر دەستوور و پرسی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك شارەزا و ئەكادیمی ‌و مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان كۆبوونەوە. مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی و عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ‌و عەدنان حەمەی مینا ئەندامی سەركردایەتی بەئامادەبوونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ ژمارەیەك شارەزای یاسایی ‌و دەستووری مامۆستا و ئەكادیمی زانكۆكانی كوردستان كۆبوونەوە بەئامانجی گفتوگۆ و راوێژكردن لەپێناو گەڵاڵەكردنی بیروبۆچوونەكان سەبارەت بەپرسی دەستوور و سیستمی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان. لەكۆبونەوەكەدا مەلابەختیار ئاماژەی بۆ ئەوەكرد لەم قۆناغەدا ئەركەكانیان مێژوویی و هەستیارتر‌و چارەنوسسازترن و روونیكردەوە: سازانی نیشتمانیی لەسەر دەستوور و پرسی سەرۆكی هەرێم سازانی حزبە سیاسییەكانە ‌و سازانیشە لەگەڵ كۆمەڵی مەدەنی ‌و دەبێ‌ گوێ‌ لەسەرجەم دەنگ‌و رەنگە جیاوازەكان بگرن. مەلابەختیار كۆبوونەوەكەی رۆژی (23) ی حوزەیرانی بەوەرچەرخانێكی سەرەتایی پێشكەوتنی هاوكێشە دیموكراسییەكان پێناسە كرد و تەئكیدی كردەوە سازان بەمانای پیلانگێڕی ‌و كودەتا نییە لەكۆتایشدا جەختیكردەوە كە ئەم هاوكێشە دیموكراسییە، دەبێ‌ ببێتە مایەی سەركەوتنی گەلەكەمان‌و و  هیچ لایەك وای نەنوێنێ‌ سەركەوتووەو هیچ لایەكیش، لەدوا ئەنجامدا، ژێركەوتوو نابێ‌، سەبارەت بەڕۆڵی ئێرانیش وتی: بۆ مێژوو دەڵێین  هەتا ئێستا، كۆماری ئیسلامی ئێران، دوور و نزیك، باسی كەیسی دەستورو پرسی سەرۆكی هەرێمی لەگەڵ یەكێتیدا، بەهیچ شێوەیەك باس نەكردووە. هەروا، یەكێتیش، هەرگیز، ئامادە نییە، بڕیاری پرسە نیشتمانیی‌و نەتەوەیی‌و دیموكراسییەكانی، بخاتە گرەوی سیاسەتی ئێران، یان هەر دەوڵەتێكی تری ئیقلیمی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە