کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسیی پرسە نامەیەك ئاراستەی د.خەسرەو گوڵ محەمەد دەكات

.

12:25 PM - 24/05/2015

بۆ كۆچی دوایی گوڵخەنان جاسم كازم دایكی هەڤاڵ د.خەسرەو گوڵ محەمەد راگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

پرسە نامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو دەكات .
بەرێز/ هەڤاڵ د. خەسرەو گوڵ محەمەد -ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە, هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (گوڵخەنان جاسم كازم) دایكی بەرێزتانمان بیست, بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەو كەسوكارە بەرێزەكەتان دەكەین, هیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت. خوای گەورە سەبوری هەموو لایەك بداتەوە.


راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
24/5/2015

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە