کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاوەدانكردنەوەی عیراق.. بانكی نێودەوڵەتی 250 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان دەكات

.

06:17 PM - 23/05/2015

بانكی نێودەوڵەتی بری (25) ملیۆن دۆلار بۆ سەرلەنوێ‌ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی عیراق تەرخان دەكات لە دەستی گروپی تیرۆریستی داعش رزگاكراون.
لەوبارەیەشەوە.
حافز غانم جێگری سەرۆكی بانكەكە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریكا رایگەیاند: بانكەكەیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زەرەرمەندبوەكانی عیراق لە شەری دژ بە تیرۆریستانی داعشدا ئەو برە پارەیەی بۆ ناوچە تازە ئازادكراوەكان تەرخانكردوە.
وتیشی، لە میانەی بەرێوەچوونی مونتەدای ئابوری جیهان كە لە ئوردن بەرێوەدەچیت باس هاوكاریكردنی زیاتری عیراق كراوە بە تایبەت لە رووی ئابوری و ئەو قەیرانە داراییەی رووبەروی بۆتەوە.
ئاشكراشیكرد كە لەوچوارچێوەیەدا ئامادەكاری كراوە برێكی زیاتر لە قەرزی دارایی بە عیراق بدرێـت تاوەكو گرفتی كورتهێنانی بودجەو دابەزینی بەهای دۆلاری پێ‌ قەرەبوو بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە