کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: هێرش دەكرێتە سەر بارەگای ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی

.

12:08 PM - 31/03/2015

لە هێرشێكدا بۆ سەر بارەگای ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە ویلایەتی میریلاند كەسێك دەكوژرێت و كەسێكی تریش بریندار دەبێت. ئاژانسەكانی هەواڵ لە ئەمریكا بڵاویانكردەوە: لە ویلایەتی میریلاند لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هێرشكراوەتە سەر بارەگای ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، لە ئەنجامی تەقەكردنی پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەكە، كەسێك كوژرا و كەسێكی تریش بریندار بوو. لای خۆشیەوە لێپرسراوێكی ئەمنیی بارەگاكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لەرێگەی كامێرەكانی چاودێرییەوە ئاگاداربوون كە ئەو ئۆتۆمبێلە هەوڵیداوە بەخێرایی لە دەروازەی بارەگاكەوە بێتە ژوورەوە، پاسەوانەكانیش تەقەیان لێكردووە و یەكێكیان كوژراوە و ئەویتریشیان بریندار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە