کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەكردن

.

11:53 AM - 31/03/2015

مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوو حزبی شیوعی عیراق و كوردستان كرد. لە دەقی بروسكەكەدا هاتووە: بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تێكۆشەرانی یەكێتییەوە، پیرۆزبایی یادی 81 ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، حزبی شیوعی عیراقتان لێدەكەین. هەر لەبروسكەكەی مەكتەبی سیاسیدا یەكێتی هاتووە: یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی وێستگەی رێزگرتنە لەڕەوتێكی تێكۆشان بۆ ئامانجە دیموكراتی و كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی عیراق.  لە بەشێكی تری بروسكەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە: ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك دۆستی دێرینی حزبی شیوعی عیراق‌و كوردستان كە پێكەوە لەسەنگەری رێبازی دادپەروەری كۆمەڵایەتی ‌و دیموكراتیدا خەبات دەكەین، ئومێدمان وایە لەم دۆخی هەڕەشەی رەوتێكی كۆنەپەرست و تیرۆریستی لەسەر دەستكەوتەكانی عیراقی دیموكراتی و فیدراڵ، پێویستەو گرنگە دەركی رەهەندەكانی ئەو هەڕەشەیە بكەین تا ببێتە هاندەری هێزە چەپ‌و دیموكراتەكان بەرەو بەرنامەی هاوبەش بۆ بەهێزكردنی رەوتی دیموكراتی‌و چەپ لەعیراقدا بەجۆرێك دەرەقەتی  ئەركە دیموكراتییەكانی ئەم قۆناغەی وڵاتەكەمان بێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە