کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەم هەفتەیەدا 3 وەزارەت مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن

.

09:10 PM - 16/05/2015

لەم هەفتەیەدا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئاداری (3) وەزارەتی دیكە دابەش دەكات و سبەینێش مووچەی دوو وەزارەتی تەندروستی و دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.
لەوچوارچێوەیەشداو بە پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوو رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی (3) وەزارەت دابەش دەكرێن و وەزارەتی پەروەردەش یەكێك دەبێـت لەو سێ‌ وەزارەتە.
هەروەك لە راگەندراوەكەدا ئەوەخراوەتەروو/ كە رۆژی یەكشەممە 17/5/2015 مووچەی مانگی سێی وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت و دوابەدوای ئەویش لە رۆژی دووشەممەدا دەست بە خەرجكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەرەوەردە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە