کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی سێ كەس بەهۆی بەكار هێنانی ماددە هۆشبەرەكان سزا دەدرێن

.

04:59 PM - 30/03/2015

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە: بە بڕیاری دادوەر توانیویانە چواركەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە ناو شاری سلێمانی دەستگیر بكەن، هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە بە بڕیاری دادگای تاوانەكانی سلێمانی سێ لە تاوانباران سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە، بەجۆرێك دوو لە تاوانبارەكان بۆ ماوەی دووساڵ و ئەوی تریشیان بۆماوەی یەك ساڵ زیندانی دەكرێن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە