کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەرمیان؛ ئەو تۆمەتبارانەی رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە دەستگیرکران

.

01:28 PM - 24/04/2024

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی رووبەرووی بنکەی پۆلیسی باوەنوور بوونەوە دەستگیرکران.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە24ی نیسان، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە،” ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کە بەپێی مادەی (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بوەوە و تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوور کردوو بۆقەزای کەلار هەڵهات”.

 

ئاماژەی بەوەکرد، دواتر لەقەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار، کرد لەئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن.

 

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە