کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنجینەی سلێمانی: بۆ مانگی پێنج دوو لیستی مووچە ئامادە دەكرێت

.

10:40 AM - 20/04/2024

ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران لەكۆتایی نزیك بووەتەوە و ھێشتا رەوانەی بەغدا نەكراوە، بۆ مانگی پێنجیش دوو لیست ئامادە دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە كۆتایی نزیك بوەتەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بكرێت.

لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە سەرچاوەكە وتی، ھیچ رێنماییەك بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵام فەرمانگەكان بەپێی ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستەكان ئامادە دەكەن.

وتیشی، لیستی مووچەی مانگی ٥ بە پلە بەرزكردنەوە و بەبێ پلە بەرزكردنەوە ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە