کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتوگوزاری سلێمانی : زیاد لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

.

01:01 PM - 13/04/2024

 

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند ، لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی.

 

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، ڕایگەیاند ، لە پێنج رۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتنە نێو سلێمانی كە زۆرینەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون دوای ئەوانیش گەشتیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، ژمارەیەكی دیكەی گەشتیارانیش لە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە هاتبوون.

 

وتیشی ، تائێستاش هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاماری گشتیی هاتنی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی بڵاودەكەینەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە