کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد

.

05:24 PM - 27/02/2024

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،  ئەو خوێندنگانەی لە مانگی ئەیلول دەستیان بە دەوام کردووە، لە 11ی ئادار تا 23ی ئادار پشوو وەردەگرن.


 نوورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند"ئەمشەو تەواوی بڕیارەکان بڵاودەکەنەوە و بڕیاریشدرا بۆ ئەم ساڵی خوێندن، جگە لە ئایینناسی، سەرجەم وانەکانی پۆلی 12 کەمدەکرێنەوە"


هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەو قوتابخانانەی لە مانگی 9ـی ساڵی رابردووەوە دەوامیان دەستپێکردووەتەوە، لە 11 تاوەکو 23ی ئادار پشوویان هەبێت، بەڵام ئەوانەی لەم دواییانەدا دەستیان پێکردەوە، پشوو وەرناگرن و قەرەبووی ئەوکاتانە دەکەنەوە کە بایکۆت بوون.
 
هەروەها ئاشکراشیکرد،  تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12 لە (23-6-2024 تاوەکو 17-7-2024) دەستپێدەکات و لە هەر هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

هەرچی تایبەتە بە تاقیکردنەوەکانی  خولی دووەمی پۆلی 12 لە (17-8-2024 تاوەکو 4-9-2024) بەڕێوەدەچن.


لای خۆشیەوە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند" هیچ جیاوازییەک لەنێوان خوێندکارانی ناوچە جیاجیا کان ناکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە