کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی گیانلەدەستدانی گەنجێكی رەشپێست پشێوی لە شاری بالتیموری ئەمریكا دروستبوو و 15 پۆلیسیش برینداربوون

.

02:38 PM - 28/04/2015

لە شاری بالتیموری ئەمریكا دوای گیان لە دەستدانی گەنجێكی رەشپێست پاش دەستگیركردنی و دروستبوونی پشێووی، باری نائاسایی راگەیەندرا, بەهۆی توندوتیژیەكانیشەوە 15 پۆلیس برینداربوون. پاش چەند مانگێك لە رووداوەكانی شاری فێرگسۆن لە ویلایەتی میزۆری ئەمریكا ، كە بەهۆی كوشتنی گەنجێكی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە دروستبوو, شاری بالتیمور لە ویلایەتی ماریلاند باری نائاسایی تێیدا راگەیەندرا ئەویش بەهۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی شارەكەوە كە بەهۆی گیانلەدەستدانی گەنجێكی رەشپێست دوای دەستگیركردنی ناڕەزایی دروستبوو، لە ئەنجامیشدا 15 پۆلیس لەكاتی خۆپیشاندانی دانیشتوانی شارەكە برینداربوون. لەو بارەیەوە ستیڤانی رۆلینگز سەرۆكی شارەوانی بالتیمور رایگەیاند: ناڕەزایەتیەكان لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی ئەو گەنجە رەشپێستە زیاتر پەرەی سەندووە و بەهۆیەوە باری نائاسایی راگەیەندراوە و هاتوچۆی شەوانیش قەدەغە كراوە. دوای رووداوەكانی فێرگسۆن كە لەكۆتایی ساڵی رابردوو بەهۆی كوشتنی گەنجێكی رەشپێست دروستبوو، بالتیمور زۆرترین پشێوی بەخۆوە دەبینێت و تا ئێستاش ناڕەزایەتیەكان لەو شارەی ئەمریكا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە