کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریی لوتكەی نێوان توتنهام و چێڵسی بەیەكسانبوون كۆتاییهات

.

11:45 AM - 30/11/2015

یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا درێژەی هەیە، یاری لوتكەش بەیەكسانبوون كۆتایی پێهات. لەبەهێزترین یاریی ئەو هەفتەیەدا، هەردوو یانەی توتنهام و چێڵسی لەیاریگای وایت هارت لین بەیەكگەیشتن لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا، بەتایبەت یانەی توتنهام كە لەم وەرزەدا دووچاری یەك شكست بووەتەوە، بەڵام لەو ئامانجەیان سەركەوتووو نەبوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات لەگێمی دووەمیشدا ئەنجامی یارییەكە هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهات و یارییەكەش بەبێ گۆڵ و بەیەكسانبوون كۆتایی پێهات ئەو یەكسانبوونەش بووە حەوتەم یەكسانبوونی توتنهام و بە 25 خاڵ لەپلەی پێنجەمی ریزبەندی جێگیربووە هەروەها چێڵسی-یش سێیەم یەكسانبوونە لەم وەرزە دووچاری دەبێت و بووە خاوەن 15 خاڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە