کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. بەختیار شاوەیس: هەوڵ دەدرێت بەشە بودجەی هەرێم بە جێگیریی بهێڵرێتەوە

.

10:59 PM - 29/11/2015

هەرچەندە لەئیستادا حكومەتی عیراق هەوڵ دەدات لەرێگەی پرۆژەیاسای بودجەی 2016وەو بە سەپاندنی چەند مەرجێك گرفت بۆ بەشە بودجەو دارایی هەرێم دروست بكات، بەڵام وەك نوێنەرانی كورد لە بەغدا ئاماژەی پێ‌ دەكەن تەواوی هەوڵەكانی خۆیان بۆ دابینكردنی مافەكانی هەرێم لە بودجەدا خستۆتەگەر. لەلێدوانێكیشدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان، دكتۆر بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە حكومەتی بە غدا هەوڵ دەدات بەشەخۆراك و بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان ببرێت و پەرلەمانتارانی كوردیش لە بەغدا هەوڵی تەواوی خۆیان بۆ رێگری لێكردنی خستۆتەگەر، چونكە بەبڕینی خۆراك و دەرمان بارگرانی و گرفتێكی گەورەی دیكە روو لە هەرێم دەكات. وتیشی: پێویستە لەم دۆخەدا وەفدی حكومەتی هەرێم روو لە بەغدا بكات و پێكەوە چارەسەرێك بۆ گرفت و ناكۆكیەكان دابنێن.

gpcuUFfo1og

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە