کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوكاری و پشتیوانی یەپەگە- هێزێكی تایبەتی ئەمریكا گەیشتە رۆژئاوا

.

09:13 PM - 28/11/2015

هێزێكی تایبەتی ئەمریكا بۆ مەشقپێكردنی شەرڤانانی یەپەگە گەیشتە ڕۆژئاوا و سەرچاوەیەك لەكانتۆنی كۆبانیش ئامانجی ڕەوانەكردنی ئەوهێزە بۆ گەلی كوردستان ئاشكرا دەكات. دوای ئەوەی دوێنی لەدەروازەی سنووری توركیاوە هێزێكی تایبەتی ئەمریكا كەلە50 ڕاوێژكاری سەربازی پێكهاتوون گەیشتوونەتە ڕۆژئاوای كوردستان ، سەرچاوەیەك لەحكومەتی كانتۆنی جزیرە كەداوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە تایبەتە بەكەناڵی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: ئەو هێزەی ئەمریكا كاری سەرەكیان مەشقپێكردن و ڕاهێنانیی  شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستانی داعش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە