کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆتین: سەرانی توركیا بەئەنقەست برەو بەتوندڕەوی دەدەن لە ووڵاتەكەیاندا

.

05:30 PM - 25/11/2015

ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: سەرانی توركیا بە ئەنقەست برەو بە ڕەوتی ئیسلامی توندڕەو دەدەن لە ووڵاتەكەیاندا. سەرۆكی روسیا ڕاشیگەیاند: هەموو جیهان ئەو راستیە دەزانن كە سەركردایەتی ئێستای توركیا دوور لە بنەما جوانەكانی ئاینی ئیسلام و بۆ مەبەستێكی دیاریكراو سیاسەتی بە موسڵمانكردنی وڵاتەكەی پەیڕەو دەكات و هاوكاری گرووپە توندڕەوەكان دەكات. سەبارەت بەو گەشتیارانەی روسیا كە ئێستا لەتوركیدا ماون پۆتین رایگەیاند: بەهۆی رووداوەكانی دوێنێوە ئێستا ژیانی ئەوان لە بەردەم مەترسیەكی راستەقینەدایە وپشگیری بڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كرد كە داوای لە هاووڵاتیانی روسیا كردووە خۆیان لە مەترسیەكانی ئەو بارودۆخە بپارێزن و سەردانی توركیا نەكەن. پۆتین بەڵێنیشیدا دوای رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگیەكە لەلایەن توركیاوە حكومەتی ڕوسیا هەموو شێوازێكی گونجاو دەگرێتەبەر بۆپاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە