کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە تونس 12 كوژراو و 20 برینداری لێكەوتەوە

.

05:23 PM - 25/11/2015

تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە تونس 13 كوژراو و 20 برینداری لێكەوتەوە. دەزگا ئەمنیەكانی تونس رایانگەیاند: لەئەنجامی تەقینەوەیەك لەناو پاسێكیدا كە پاسەوانانی سەرۆكایەتی دەگواستەوە 13 كەس كوژران و 20 كەسی تر برینداربوون. ئەو دەزگایانە روونیانكردەوە: تەقینەوەكە لەشەقامێكی ناوەڕاستی تونسی پایتەخت روویداوە كە یەكێكە لە شەقامە سەرەكی و قەرەباڵغەكانی پایتەخت. دوای تەقینەوەكەش باجی قائید سبسی سەرۆكی تونس باری نائاسایی بۆ ماوەی مانگێك لە  وڵاتەكەیدا راگەیاند و هاتووچۆی شەوانەش لە سەعات 9ی شەوەوە بۆ 5 ی بەیانی لە تونسی پایتەخت راگیرا. ئەوە سێهەم هێرشی تیرۆریستی گەورەیە كە لەمساڵدا لە تونس روودەدات بەجۆرێك لە حوزەیرانی رابردوودا هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر ئوتێلێكی گەشتیاری كەنار دەریاو بووە هۆی كوژرانی 38 گەشتیاری بیانی و لەمانگی ئازاریشدا چەند چەكدارێك هێرشیانكردە سەر مۆزەخانەیەك لە تونسی پایتەخت و بووە هۆی كوژرانی 21 گەشتیاری بیانی و گرووپی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكان راگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە