کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد داینی پەرلەمانتاری پێشو لەفڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیركرا

.

07:28 PM - 27/04/2015

پەرلەمانتارێك كە سزای لەسێدارەدانی هەیە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ عیراق لەفڕۆكەخانە دەستگیركرا.
هشام سوهەیل سەرۆكی لیژنەی لێپرسینەوە دادپەروەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:محەمەد داینی پەرلەمانتاری پێشوی عیراق كە سزای لەسێدارەدانی هەیە لەتوركیاوە بەفڕۆكە گەڕاوەتەوە بۆ عیراق و لەكاتی گەیشتنەوەی بۆفڕۆكەخانەی نێودەۆڵەتی بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو كە محەمەد داینی بۆ گەڕانەوەی بۆ عیراق، لەباڵیۆزخانەی عیراق لەتوركیا ڤیزەی پێدراوە. هاوكات حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەداوە محەمەد داینی تاوانبار بەكاری تیرۆریستی كە سزای لەسێدارەی هەیە، دوای گەڕانەوەی بۆ عیراق لەفڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیركراوەو بۆ لێكۆڵێنەوەش رەوانەی دادگای تاوانەكانی كەرخ كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە