کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس دوای 20 ساڵ یەكەم یاریی دێربی دۆڕاند

.

12:48 PM - 27/04/2015

یانەی تۆرینۆ لەدوای 20 ساڵ توانی یەكەم یاریی دێربی لەخولی یانەكانی ئیتاڵیا بباتەوەو یۆڤانتۆسیشی دووچاری سێیەم شكست كردەوە لەم وەرزدا.
یانەی تۆرینۆ لەئۆلۆمپیكۆ و لەمیانی یارییەكی هەفتەی 32دا رووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بووەوە، لەسەرەتای تایمی یەكەمدا یاریزانانی یۆڤانتۆس باشتر دەركەوتن و ئەندریەپێرلۆ لەدەقیقەی 35 گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد بەر لەكۆتاییهاتنی ئەو تایمە و لەدەقیقەی 45دا ماتیۆ دارمیان گۆڵی یەكسانبوونی بۆ تۆرینۆ تۆماركرد لەتایمی دووەمیشدا سەرەتا یاریزانانی تۆرینۆ باڵادەستبوون و فابیۆ كوالیارێلا لەدەقیقەی 57دا گۆڵی دووەمی بەو یانەیە بەخشی، لەدوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یۆڤانتۆس لەهاوسەنگكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە سەرەكەوتوو نەبوون و تۆرینۆش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردنەوەی تۆماركرد و بووە خاوەن 47 خاڵ و لەپلەی هەشتەم دێت، یۆڤانتۆس-یش بە 73 خاڵ لەلوتكەی ریزبەندی مایەوە

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە