کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزەیەكی تر نیپاڵ دەهەژێنێت

.

09:47 PM - 26/04/2015

بومەلەرزەیەكی تر نیپاڵ دەهەژێنێت و زیانە گیانیەكانیش نەزانراوە. بومەلەرزەیەكی تری بەهێز نیپاڵی هەژاند، بەو هۆیەشەوە دانیشتوانی كاتماندۆی پایتەخت ترسیان لێنیشت و ئاوارەی شەقامەكان بوون، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانی گیانی بڵاونەكراوەتەوە، ئەویش دوای رۆژێك لە روودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز كە زیاتر لە دوو هەزار كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بومەلەرزەی دووەم بە گوڕی شەش پۆینت 7 پلە بووە، لەكاتێكدا بەشێك لە رێكخراو دەزگا حكومیەكان لەهەوڵی فریاگوزاریدا بوون بۆ دەربازكردنی ئەو كەسانەی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی رۆژی شەممەدا مابوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە