کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە یاریی دێربی كەتەلۆنیای لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا

.

02:35 PM - 26/04/2015

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو بەبردنەوەی یاریی دێربی كەتەلۆنیا، پێگەی خۆی لەپێشەنگی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیسپانیا قایمتركرد.
لەیارییەكی هەفتەی 33ی خولەكەدا، یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئیسپانیۆل، لەتایمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی بەرشەلۆنە باڵادەستبوون و توانیان بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر ئەو تایمە لەبەرژوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن، هەردوو گۆڵەكەش نەیمار لەدەقیقەی 17 و لیۆنێل میسی لەدەقیقەی 25دا تۆماریانكردن لەسەرەتای تایمی دووەمیشدا ناوبژیوان جۆردی ئەلبای بەكارتی سوور كردەوە دەرەوەی یاریگا و بەرشەلۆنەش بە 10 یاریزانەوە ئاستێكی بەرزی نواند بەڵام یاریزنانی هەردوو یانە بەتایبەت ئیسپانیۆل بەتۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون، سەرئەنجام یارییەكەش بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژوەندی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی پێهات و بە 81 خاڵیش پلەی یەكەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە