کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسێیەم رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژ گفتوگۆ لەسەر كلتووری كوردی _ توركی دەكرێت

.

01:06 PM - 21/11/2015

فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەسلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆش گفتوگۆ دەكرێت لەسەر چەند بابەتێك. ئەمرۆ چالاكییەكانی سێیەم رۆژی 19هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و دوای پێشكەشكردنی بابەتی جێندەر و توندوتیژی دژی ژنان, ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە نووسەران و ئەدیبان و مامۆستایانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كلتووری كوردی - توركی وەك بابەتێكی سەرەكی خستۆتە بەردەم گفتوگۆ و راگۆڕینەوەی شارەزایان و ئامادەبووان كە ئەدەبیی یەشار كەمال بەپلەی یەكەم دێت لەبابەتەكەدا. هاوكات ژمارەیەك بابەتی ئەدەبی و هونەری لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی یەشار كەمال پێشكەش دەكرێت و بڕیارە ئایشە بابانی هاوسەری یەشار كەمال ووتەیەك پێشكەش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە