کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیۆرەنتینا بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا دووچاری شكست هات

.

03:13 PM - 21/04/2015

 لە دوا یاری هەفتەی 31 ی كاڵچۆ یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی دووچاری شكستێكی چاوەروان نەكراو هات دوای ئەوەی میوانداری هیلاس ڤیرۆنای كرد، لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر بەڵام هیچ لایەكیان سەركەووتوو نەبوون لە تۆمار كردنی گۆڵ، لە گێمی دوەمیشدا یاریزانانی فیۆرەنتینا چەند جارێك نزیك بوون لە تۆمار كردنی گۆڵ و لە دەقیقەی 66 ئەلیساندرۆ دیامانتی لێدانێكی سزای لەدەستدا. بەڵام بە پێچوانەوە لە دەقیقەی 90 و كۆتایی یاریەكە مونیر عەبادی گۆڵێكی بۆ ڤیرۆنای میوان تۆمار كرد و یاریەكەشیان بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە فیۆرەنتینا بردەوە، بەمەش فیۆرەنتینا پلەی پێنجەمی لەدەستدا و بە 49 خاڵ دابەزیە پلەی شەشەم و عیلاس ڤیرۆناش بە 36 خاڵ چوە پلەی چواردەیەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە