کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەداقوق پێشمەرگە هێرشێكی داعش تێكدەشكێنێت

.

01:35 PM - 20/04/2015

لە داقوق هێزی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆرستانی داعش تێكدەشكێنێت و دەیان تیرۆرستیش دەكوژن.
لەو بارەیەوە پەیامنێری گەلی كوردستان لەداقوق پێی ڕاگەیاندین: سەعات 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لەگوندەكانی(عەتشانە و مرە)، هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، وتیشی: هێرشەكەی تیرۆرستان لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێندراوە و دەیان تیرۆرستی داعشیان كوشتووە، پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشكرد: شەڕەكە تا كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی بەردەوام بووە و لاشەی دەیان چەكدار گروپەكەش كەوتووەتە ژێر دەست هێزی پێشمەرگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە