کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاڵەوانێكی ئۆڵۆمپی كورد بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

.

02:45 PM - 25/06/2020

محەمەد یاسین پاڵەوانەكوردەكەی عیراق و ئاسیا لە یاری بەرزكردنەوەی قورسایی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە وڵاتی سوید گیانی لەدەستدا.
كاروان مەسعود رۆژنامەنووسی وەرزشی رایگەیاند: پاش نیوەرۆی دوێنێ‌ لە ووڵاتی سوید ئەو پاڵەوانە كۆچی دوایی كردووە و پاش ئەوەی زیاتر لە مانگێك بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە نەخۆشخانە بوو.
محەمەد یاسین وەك یاریزان بەشدار لە ئۆلۆمپیادی لۆس ئەنجلس لە ئەمریكا كردووە و لە كێشی 75 كیلۆگرامدا پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە