کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ئامادەكاریی دەكات بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتووان

.

08:24 PM - 22/06/2020

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای دانیشتووانی كرد بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەوەزیرەكان و لێپرسراوانی دەستەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان.
لەو كۆبونەوەیەدا مستەفا كازمی تەئكیدی كردەوە لەگرنگی تێپەڕاندنی دەرەنجامەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاشماوە كۆبۆوەكانی خراپی ئیدارەدانی رابردوو و فەرمانی كرد بەئامادەكردنی پێداویستیەكانی پرۆسەوی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بۆئەوەی هەنگاوبنرێت بۆ بەكارهێنانی لەهەڵبژاردن.
مستەفا كازمی گرنگی ئیدارە و پلاندانانی روونكردەوە لەبارەی بوونی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی گشتگیر و ئاماژەی بەوەكرد سەرژمێری دانیشتووان بنەمای هەر بنیادنانێك و گەشەكردنە كە بەمتمانەوە بەرەو ئایندە هەنگاو دەنێت.
وتیشی: سەرژمێری گشتی دانیشتووان سەنەدێكی بەهێز و پتەوە لەهەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن لەئایندەدا ، دادپەروەری و باش بەرێوەبردنی ئەو پرۆسەیە دووپاتدەكاتەوە و هەروەها داتا و لیستی دروستی دەنگدەران دابین دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە