کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.میران محەمەد: ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان لە حكومەت نەدەكرد كە ئەو بڕیارە خراپە بدات

.

11:55 AM - 22/06/2020

د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئێمە چاوەڕێی ئەوەیان لە حكومەت نەدەكرد كە ئەو بڕیارە خراپە بدات بە كەم كردنەوەی موچە.
ووتیشی راگەیەندراوی چەند رۆژی رابردووی یەكێتی بە روونی داوا كرابوو بەپەلە دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچە و لە وەزارەتەكانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆوە دەستپێ بكات نەوەك كەم بكرێتەوە و وەك یەكێتی دژی كەم كردنەوەی موچەن و بە تەواوی رەتی دەكەنەوە.
د.میران محەمەد ئاشكراشیكرد لە كۆبونەوەی ئاییندەی مەكتەبی سیاسیدا تاوتوێ ئەو بابەتە دەكەن و بژاردەكان هەڵدەسەنگێنن و وەك یەكێتی هەنگاوی پێویست دژی كەم كردنەوەی مووچە دەگرنەبەر،ووتیشی: رەنگە لە دوای ئەوكۆبونەوەیە تیمی یەكێتی لە حكومەت ئاگاداربكەنەوە بۆ هەنگاوی دواتر و رێگری لە كەمكردنەوەكە.

Kd-8PMFEK1Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە