کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەدایە

.

04:17 PM - 21/06/2020

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەسەرپەرشتی (مەسرور بەرزانی) سەرۆك‌و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە لە كۆبوونەوەدایە و بەپێی زانیارییەكان گفتوگۆ لەسەر رێكخستنەوەی دەرماڵە ‌و مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.
كۆبوونەوەكە تا ئێستا بەردەوامە و بڕیاریشە سبەی دووشەممە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە رێكخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران بكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە بدەن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رێكخستنەوەی مووچە ‌و دەرماڵەكان پشت بە یاسای چاكسازی دەبەستێت كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە.
كۆبونەوەیەی فراوانی نێوان وەزارەتەكان، بۆ قسەكردن لەسەر كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران یاخود بڕینی بەشێك لە دەرماڵەكان ماوەی 2 رۆژە بەردەوامە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، تەنها مووچەی پلە باڵا‌و تایبەتەكان كەمدەكرێتەوە‌و دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە