کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیارانی دابەشكرد

.

06:35 PM - 20/06/2020

عیراق وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیارانی دابەشكرد
 عەلا  جبوری  وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند: كە وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵی جوتیارانیان دابەشكردوەو پرۆسەی دابەشكردنی پارەكەش بەپێی ریزبەندی وەرگرتنی بەرهەمەكە بووە.
وتیشی بۆ ئەمساڵ نرخی وەرگرتنی تۆنێك بەرهەمی گەنمی پلە یەك 560 هەزار دینارو تۆنێك گەنمی پلە دووش 480 هەزارو گەنمی پلە سێش بە 420 هەزار دینار دیاریكراوەو نرخی وەرگرتنی تونێك بەرهەمی جۆش 420 هەزار دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشدا كە ئامانجیانە دڵنیایی لە بوونی نزیكەی 5 ملیۆن تۆن گەنم لە ناوخۆدا دەستبەربكەن بۆ ئەوەی ببێتە رەگەزێكی ئیجابی لە دابینكردن و پاراستنی ئاسایشی خۆراكی هاوڵاتیان لە كاتێكدا عیراق بە قەیرانێكی گەورەی ئابوری و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا تێپەردەبێت.
پێشتریش وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندبوو، كە پێشبیی دەكەن لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمی گەنمی جەتیاران بگاتە 6 ملیۆن تۆن گەنم و  بەو شێوەیەش ئەمساڵ لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵەدا بگەنە ئاستی خۆژێنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە