کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دژی بۆردومان و لەشكركێشییەكانی توركیا هاوڵاتیانی شیلادزێ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

.

05:22 PM - 20/06/2020

دژی بۆردومان و لەشكركێشییەكانی توركیا هاوڵاتیانی شیلادزێ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆك لەدژی لەبۆردومان و لەشكركێشی سوپای توركیا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان كرد توركیا بۆردومانەكانی رابگرێت و هێزەكانیان لە خاكی هەرێم بەرێتە دەرەوە، لایخۆشیانەوە هێزە ئەمنییەكانی شیلادزێ ڕێگرییان لە خۆپیشاندانەكە كرد و گازی فرمێسك ڕێژیان دژی خۆپیشاندەران بەكار هێنا و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو ، دواتریش محمد كەلحێ ئاغای عەشیرەتی رێكانی چووە ناو خۆپیشاندەران و داوای لێكردن كۆتایی بە خۆپیشاندان بهێنن.
ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە توركیا لەڕێگەی هێزی ئاسمانی و وشكانیەوە بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆكی دەستپێكردوەتەوەو هێزێكی زۆریشی گەیاندوەتە ناوچەی حەفتەنینی پارێزگای دهۆك و روبەرێكی زۆری هەرێمی كوردستانیان بەزاندوەو لەئەنجامی بۆردومانەكەشدا 5 كەسی دانیشتووی ئەو سنوورە شەهید بوون.

kxolA9uRmPo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە