کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مینا گرێبەستی ڤالیریۆی نوێكردەوە

.

01:15 PM - 19/06/2020

ئیدارەی یانەی مینای عیراقی  گرێبەستی تیتا ڤالیریۆی راهێنەری یانەكەیانی بۆ ماوەی وەرزێكی تر نوێكردەوە  لای خۆشیەوە عەمار ریحاوی یاریدەرەدەری راهێنەری یانەی مینا لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی كوورە ئاشكرایكرد : دەستەی هونەری بەسەرپەرشتی تیتا ڤالیریۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ ئیدارەی یانەكە ئەنجامداوە و رێككەوتوون لەسەر ئەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە رۆمانیە بۆ ماوەی وەرزێكی تر نوێبكەنەوە  ووتیشی پێش ئیمزاكردنی گرێبەستە نوێكە گفتوگۆیان لەسەر ناوەرۆكی بۆندەكە كردووە و لێكتێگەیشتنێكی باش لە نێوان هەردوولا هەبوو بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی خولی عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵوەشایەوە لە كۆتایی لێدوانەكشیدا ریحاوی رایگەیاند : ئامادەكاریەكان بۆ وەرزی نوێ كاتێك دەستپێدەكات لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی عیراقەوە گلۆپی سەوزمان بۆ هەڵبكرێت و دووپاتیشیكردەوە ئیدارەی یانەكەیان بەڵێنی ئەوەیان پێدوان لە پێناو زیاتر بەهێزتركردنی پێكهاتەكەیان یاریزانی نوێیان بۆ بگوازنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە