کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەغدا چوار گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كرا

.

12:56 PM - 18/06/2020

شانەی راگەیاندنی ئەمنی حكومەتی عیراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ كەوتنە خوارەوەی چوار مووشەكی لەناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت راگەیاند و باسی لەوەشكردووە هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی نەبووە، هاوكات هێزە ئەمنیەكان توانیویانە شوێنی ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكان بدۆزنەوە و دەست بەسەر كەلوپەلەكاندا بگرن.
لەنزیكەی هەفتەیەكدا ئەمە چوارەمین هێرشی مووشەكیە كەلەبەغدا ئەنجامدەدرێت، رۆژی سێ شەممەش لەهێرشێكی هاوشێوەدا بنكەی پاڵپشتیی دیپلۆماسیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە مووشەك بۆردوومانكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە