کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی توشبوونی 112 كەسی تری بە كۆرۆنا تۆماركرد

.

10:50 PM - 12/06/2020

 وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبوواندا 112 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا  لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون ، ئاماژەی بەوەشكردووە لە كۆی ئەو 112 حاڵەتە نوێیە تۆماركراوە 78 حاڵەتیان لە سلێمانی ، 20 حاڵەت لە هەولێر و 14 حاڵەت لە دهۆك تۆماركراون، بەوەش كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 2 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی هەرێم گیان لەدەستدانی 3  توشبووی كۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە سێ پیاون تەمەنیان 73 و 74 و 63 ساڵن ، بەو پێیەش لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تائێستا 38 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە