کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: بە داخێكی زۆرەوە سەرۆكی ئەمریكا سزامان بەسەردا دەسەپێنێت

.

11:59 AM - 12/06/2020

 دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە لەبانگەشەكانی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە لایەن سوپای ئەمریكاوە لە ئەفغانستان بكات ، ئەم بڕیارەی دادگاكەش نیگەرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای لێكەوتەوە و بڕیاریداوە سزا بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بسەپێنێت.
لای خۆیەوە كۆن ئۆ جۆن سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نیگەرانی لەبەرامبەر بڕیارەكەی ترەمپ دەربڕی و رایگەیاند ئەو بڕیارە كاریگەری نابێت لەسەر بەردەوامیمان لە ئەنجامدانی كارەكانمان ، راشیگەیاند ئەو رێكارانەی پێشتر هاوشێوەی نەبووە دژ بە دادگاكە تەئكیدیشیكردەوە ئاستەنگ لەبەردەم خواستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتیەكانی تاوانە كۆمەڵایەتییەكان دروستدەكات ، ئاماژەی بەوەشكردووە وێڕای دەربڕینی بێئومێدیان لەو بارەیەوە بەڵام بڕیارەكانی واشنتۆن بەهیچ شێوەیەك كاریگەرییان نابێت لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرامی كاركردنیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە