کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی كوردستان 180 توشبووی تری كۆرۆنا تۆماركرا

.

11:17 PM - 11/06/2020

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا: كە لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان ئەمڕۆ پێنج شەممە 180 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی كوردستان  دەستنیشانكران كە 81 توشبوویان لە پارێزگای سلێمانی و 61 توشبوویان لە پارێزگای هەولێر و 19 توشبوو لە ئیدارەی گەرمیان و 12 توشبوو لە ئیدارەی راپەڕین و 5 توشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە و 2 توشبوو لە پارێزگای دهۆك بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە